٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە گەڕەکەکانیشدا خەندەق لێ دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەكی ئاگادار لەڕەوشی شاری مووسڵ دەڵێ، تیرۆریستانی داعش لەنێو گەڕەكەكانیش دەستیان كردووە بە خەندەق‌لێدان و، چەند شوێنێكیان جێ‌ هێشتووە بە مینڕێژكراوی و، گوتیشی خەڵك بە نووسینی سەر دیواران قسەیان پێ دەڵێن .
(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شتێكی نوێ‌ كە ئێستا تیرۆریستانی داعش لە ناو شاری مووسڵ كاری لەسەر دەكەن لێدانی خەندەقە، لە ناو گەڕەكەكانی ئەو شارەدا؛ بە تایبەت ئێستا لە بۆرسەی ناوەڕاستی شاری مووسڵ بۆ وێستگەی بەنزینی ئیبن‌ئەسیر خەندەقیان لێ داوە؛ یەكێكی تریشیان لە فەیسەڵیەوە تا پردی مسەنا و، لە دەرگای شام (بەوابەت‌شام)ـیشەوەتا گەڕەكی تەنەك کەندەکیان هەڵكەندووە".
ئەو بەرپرسەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زممار ڕایشیگەیاند: "نەخۆشخانەی سەربازییان لەو شارە بە مینڕێژكراوی چۆڵ كرد؛ دیارە تیرۆریستانی داعش بڕستیان لێ بڕاوە و، دەزانن ئاخریانە و، ئەوەنەی نەماوە هێزەكانی عیراق و ئەمەریكا و هاوپەیمانان  بچنە سەریان."
حەسەن خەلۆ گوتیشی: "گشت ڕێگایەكیان گرتووە نەکا خەڵكی لاشەڕ (مەدەنی) ڕابکەن؛ ئەو خەڵکەیان کردووەتە پەرژینی خۆیان، خەڵکیش لە داخا بە نووسینی دیواران، قسەیان پێ دەڵێن."

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار