٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٢٥ داعش بە تەقینەوە تێدا چوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-لە ئاکامی تەقینەوەی جبەخانەیەکی چەک‌وتەقەمەنی لە شارۆچکەی تلکێف زیاتر لە 25 تیرۆریستی داعش کوژران.

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیەیە، ٢٥ تیرۆریستی داعش بە مەبەستی ئامادەکردنی مین و تەقەمەنی چوونەتە کارگەیەکی چەک‌وتەقەمەنی لە شارۆچکەی تلکێف لە باکووری مووسڵ، لە کاتی ئامادەکردنی تەقەمەنیدا، مینێکیان پێدا تەقیوەتەوە و، بە خۆیان بە کارگەکەوە تێدا چوونە."

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار