٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە هێرشێکی دیکەی داعشانیان شکاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، ئەم ئێوارەیە تیرۆریستانی داعش دیسان ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە خراپ تێکیانی شکاندەوە.
عەقید (عیسا زێوەیی) فەرماندەی لێوای چواری ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستەکانی ناو شنگال بەردەوام ھێرش دەکەنە سەر ھێزی پێشمەرگە؛ ئەم ئێوارەیشە دیسان ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام چاک لێیان هاتینەوە دەست و، تێکمان شکاندن و، زیانی زۆریسمان لێیان  دا."
عەقید (عیسا زێوەیی) گوتیشی، ھێرشەکەی ئەم ئێوارەیەی تیرۆریستانی داعش زۆر بەھێز بوو، بەڵام چاکمان بەرپەرچ دانەوە و، شەش تیرۆریستیمن لێیان کوشت؛ لاشەی دووانیان لە مەیدانی شەڕەکەدا بەجێ ماوە کە ڕەنگە ئەمیر بن؛ ناوی ئەو دووانە (کەرار) و (خالید)ە.
(زێوەیی) ئەو دەنگۆیەی بە درۆ خستەوە گوایە لە شەڕەکەی ئەم ئێوارەیەدا، پێشمەرگە و داعش شەڕەنارنجۆکیان کردبێت.
جێی ئاماژەیە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ پێش شەڕەکەی ئەم ئێوارەیە کە پێشمەرگە داعشی شکاند، ٧٠ تیرۆریستی داعش کوژراون.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار