داعش ڕۆژنامەنووسێکی گوللەباران کرد

مووسڵ-KDP.info-(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ ڕۆژنامەنوسێکیان گوللەباران و، دوو هاووڵاتییشیان بەردباران کردووە.
(عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش ماوەیەک لەمەوبەر (عەلا مازن عەوڵا) پەیامنێری کەناڵی مووسڵیەیان گرتبوو؛ وا ئەمڕۆ لە باشووری مووسڵدا گوللەبارانیان کردووە."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە گۆڕەپانی ئەنجوومەنی پارێزگا لە نزیک باڵەخانەکەی پارێزگا لە ناوەڕاستی شاری مووسڵدا، دوو ھاووڵاتییان گوللەباران کرد، بەو تۆمەتەی زانیاریان لەسەر ڕەوشی مووسڵ درکاندووە."
بڵند ئیبراھیم




