٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لەسەر مۆبایل ٢٥ کەسیان گرت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی مووسڵ ئاشكرای كرد، داعشان ٢٥ هاووڵاتیان گرتووە لەبەر ئەوەی بە مۆبایل پەیوەندییان بە کەسوکاریانەوە کردبوو.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ زیاتر لە ٢٥ هاووڵاتییان دەستگیر کردووە کە بە مۆبایل پێوەندییان بە کەسوکاریانەوە کردبوو؛ کەس نازانێ داعش ئەو هاووڵاتیانەی بۆ کوێ بردووە  و، چارەنووسیان چ دەبێ."
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار