٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەدوێنێ تا ئەمڕۆ٧٠ تیرۆریست کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، ئەم دوانیوەڕۆیە تیرۆریستان دیسان ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام تێک شکان و، زیانی زۆریشیان پێ گەیشت.
(قاسم دربۆ) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم دوانیوەڕۆیە تیرۆریستانی داعش لە گەڕەکی نەسر، لە لای بورجی شنگالەوە ھێرشیان هێنا سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لێیان هاتە دەست و، تێکیان شکاندن و، زیانێکی زۆریشیان لێیان دا."
(قاسم دربۆ) گوتیشی، ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە شنگال وەکو پێشوو زۆر نیە و، رەنگە ٢٠٠چەکدارێک بن؛ زۆر لاواز بوونەوە و، وەکو جاران نەماون؛ ئەوانەیشیان ماون مەشقدیتە نینە و، خەڵکی سەر جادەن و، چەکوچۆڵێکی وایشیان پێ نەماوە.
عەقید (عیسا زێوەیی) فەرماندەی لیوای چواری ھێزی پێشمەرگە لەشنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێشەو فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بارەگای دارایی تیرۆریستانیان لە شنگال بۆردومان کرد، لە ئاکامدا ٤٠ تیرۆریست کوژران و، چوار ئۆتۆمبێلیش سووتێندران و، ئۆتۆمبێلێکی دیکە بەنیاز بوو ھەڵبێت ھێزی پێشمەرگە لێیان دا و سووتاندیان."
عەقید (عیسا زێوەیی) گوتیشی، ھەر ئەم شەوی ڕابردووە ھێزێکێ تایبەتی ٣٠نەفەرەی تیرۆریستانی داعش بەکۆمەڵ لە بە عاجەوە بەرەو شنگال دەھاتن، هەر سییەکەیان کەوتنە بەر بۆردومان و، تێدا چوون.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار