٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەران.. داعش لە ترسی پێشمەرگە ڕۆژ تا ئێوارێ خۆی حەشار دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-(سەربەست تروانشی) بەرپرسی بەرەجەنگی ناوەران دەڵێ، تیرۆریستانی داعش زۆر بە كەمی دەبیندرێن، تەنیا بە شەو دەردەكەون، دیارە زۆر لاواز بووە، لەبەر ئەوەی چی هێرشیان هێنابێتە سەر پێشمەرگە، بە کوژران بووبێ یان برینداری، كەسیان لێ بە ساغی نەگەڕاوەتەوە.
(سەربەست تروانشی) بەرپرسی بەرەجەنگی ناوەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەوە بەینێکە بەرەجەنگی ناوەران کڕە و، بە ڕۆژدا تیرۆریستانی داعش بە دەگمەن نەبێ خۆیان دەرناخەن و، هەر بە شەوان خۆیان دەردەخەن؛ ترسی هێرشی هێزەكانی پێشمەرگەیان لێ نیشتووە و، ئیتر زات ناکەن هێرش بهێنن. دیارە جاران زۆر هێرشیان دەهێنا، بەڵام ئەوەندەیان لێ کوژراوە و لێ بریندار بووە، بڕستیان لێ بڕاوە و رۆژ تا ئێوارێ خۆیان حەشار دەدەن."
(تروانشی) گوتیشی: "ورەی پێشمەرگە لەناوچەكە زۆر بەرزە و هەر كاتێك فەرمانیان پێ بكرێت، هێرش دەكەنە سەر مۆڵگە و بارەگاكانی داعش و، ڕایان‌دەماڵن."
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار