هێرشێكی داعش تێك شكێندرا و زیانی زۆریشیان پێ گەیەندرا

باشیك-KDP.info- شەوی ڕابرد جارێكی دیكە تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە لە چیای باشیك، بەڵام پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و تیرۆریستانیش تێك شكێندران و گورزی كوشندەیان لێ وەشێندرا.
بەرپرسی میحوەری باشیك فەرماندە (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابرد تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە چیای باشیك، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەكان بە توندی روبەڕوویان بوونەوە و تیرۆریستانیش تێك شكێندران و زیانی زۆریشیان پێ گەیەندرا".
(حەمید ئەفەندی) گوتیشی، لەو هێرشەدا ژمارەیەك تیرۆرست كوژراون و كەلوپەل و چەك و تەقەمەنییشیان جێ هێشتووە، خۆشبەختانەیش زیانی پێشمەرگە زۆر كەمە.
بڵند ئیبراهیم




