یەکێکیان کوردە.. داعش سێ کەسایەتیی دیاری ئایینیان دەستگیر کرد

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئەمڕۆ یەکشەممە، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ سێ کەسایەتیی دیاری ئایینیان لە مووسڵ دەستگیر کردووە- یەکێکیان کوردە- بەرەو شوێنێکی نادیار بردوویانن.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان(عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەو سێ کەسایەتییەی تیرۆریستانی داعش دەستگیری کردوون و کە یەکێکیان کوردە، ناویان (ئەیاد رەمزی) و (عەدنان مزووری) و (عەلا ئەلشێخ)ـە."
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ئەو سێ پیاوەی ئایین لە باشووری مووسڵ و لە ماڵەکانیان دەستگیر کراون و، بەرەو شوێنێکی نادیار بردراون.
بە گوتەی (ڕەجەب) ھۆکاری دەستگیرکردنیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە، ئامادە نەبوونە فەرمان و رێنماییەکانی تیرۆریستانی داعشان جێبەجێ بکەن.
بڵند ئیبراھیم




