تیرۆریستانی داعش له شنگال ده‌ستیان به ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووه‌كان كردووه

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له‌شنگال ڕایگه‌یاند، ئەوە دوو ڕۆژه چه‌كدارانی داعش له ناو شنگال، ده‌ستیان کردووە به ته‌قاندنه‌وه‌ی خانوو و فه‌رمانگه‌كانی حكوومەت و حزبەکانیش، هه‌تا ئه‌مڕۆ كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی کۆنەمناره‌کەی شنگالیشیان تەقاندووەتەوە.
(قاسم شه‌شۆ) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "لە پێرێوە، تیرۆریستانی داعش له شنگال ده‌ستیان کردووە به ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵان و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و، باره‌گا حزبییەکان؛ هەر له‌و دوو ڕۆژه‌دا پەنجا ماڵ و باڵەخانە زیاتریشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه."
(شه‌شۆ) گوتیشی داعش جگه له ته‌قاندنه‌وه‌ی خانوو و فه‌رمانگه‌كان، خەریکە ماڵی خەڵکیش تاڵان دەکا."
ڕابین شێروانی




