داعش سەری داعشان دەبڕێت

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی سنووری پارێزگای مووسڵ ئاشكرایكرد، لەنێو رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا بۆچوونی جیاواز سەریهەڵداوە و بەو هۆیەوە داعش چوار داعشانی سەربڕ کرد.
بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سنووری شارەدیێ زوممار (حەسەن خەلۆ) بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بۆچونی جیاواز لەنێو تیرۆریستانی داعش دروستبووە سەبارەت بە چۆڵکردنی مووسڵ یان ئاخۆ بەرگریکردن؛ ئاخر ژمارەیەک تیرۆریست لەگەڵ ئەوەدان کە مووسڵ چۆڵ بکرێت و بە بژاردەیەکی باشی دەزانن.
(خەلۆ) دەشڵێت، داعشان ئەمڕۆ هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لەنێوخۆیاندا دەستپێکرد و ژمارەیەک لەو داعشانەیان دەستگیرکردن کە بۆچوونیان وابوو مووسڵ چۆڵ بکرێت، پاشان لەبەرچاوی خەڵکدا چوار لەدەستگیرکراوەکانیان سەربڕ کرد.
هەژار مەموزینی




