لهسهر ڕاسپاردهی سهرۆك بارزانی سێ تهن دەوا و دهرمان ڕهوانهی حهسهكه كرا

ههولێر-KDP.info- بەرپرسی سنوورگەی پێشابوور ئاشکرای کرد، ڕێگا بۆ بریندرانی حەسەکە کراوەتەوە و، تاوەکو ئێستایش شەش بریندار گەیشتوونەتە ھەرێمی کوردستان؛ بە بڕیاری (سەرۆک بارزانی)ـیش سێ تەن دەوا و دەرمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانە کراوە.
(شەوکەت بەربەھاری) بەرپرسی دەروازەی خاڵی سنوری پێشابوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە دوو برینداری تەقینەوەکەی حەسەکە و، ئەم پێشنیوەڕۆیشە سێی دیکە و، کەمێک لەمەوبەر بریندارێکی دیکە گەیشتنە ئەم سنوورگەیەی ئێمە و، بۆ چارەسەر ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان کران."
(شەوکەت بەربەھاری) گوتیشی، نەک ئێستا ھەموودەم ڕێگا بۆ بریندارانی ڕۆژئاوای کوردستان کراوەیە و، ھیچ کاتێک ڕێگا دانەخراوە. بەرپرسی سنوورگەی پێشابوور ڕایشیگەیاند، لە ڕۆژی تەقینەوەکەوە، نەخۆشبەر (ئەمبۆڵانس)ـمان ئامادەیە و، ھەرکاتێک بێن ڕێگا کراوەیە.
ڕوونیشی کردەوە، بە بڕیاری (سەرۆک بارزانی) سێ تەن کیسە خوێن و، ئاوەمەنی (سەیلان) و، دەرزیی چڵکبڕ (ئیلتیهابات) و، دەرمانی دیکەمان ناردووە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
بڵند ئیبراھیم




