٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەزار كوردی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستان ڕزگاریان بووه‌

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكان زیاتر لە 4500 كوردی ئێزدی لە كاتی داگیركرانی شنگال و دەوروبەریدا كەوتوونەتە دەست داعش، تا ئێستایش هەزار كەسیان ئازاد بوونە و، لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵدانە بۆ ئازادکردنی ئەوانی دیكەیشان.

(مەحما خەلیل) كەسایەتیی ئێزدی و گوتەبێژی ئێزدییەكان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "کە تیرۆریستانی داعش شنگال و ئەو دەڤەرەیان داگیر کرد، زیاتر لە 4500 كوردی ئێزدی كەوتبوونە دەست داعشەوە؛ داعش هەندێكیانی شەهید کردووە و، کۆمەڵێکیشیانی بردووە بۆ تەلەعفەر و سووریا و، تەنانەت هەندێك كچی ئێزدییان بردووە بۆ وڵاتی چیچان."


(خەلیل) ئاماژەی بەوەیش كرد، تا ئێستا زیاتر لە هەزار كوردی ئێزدی، بە هاوكاریی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەتی هەرێم لە دەستی داعش ڕزگار بوونە؛ چەند ڕۆژ لەمەوبەریش 34 کەسی دیكەیان لێ ئازاد بوونە؛ بۆ ئازادکردنی ئەوانی دیكەیش، هەرێم لە هەوڵی بەردەوامدایە و، بە پشتگیریی سەرۆكایەتیی هەرێم ئەوانی دیكەیش ئازاد دەكرێن."


ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار