٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٧٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە وانکێ

سەرچاوە: KDP.info

وانکێ-KDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە وانكێ‌ ڕایگەیاند کە، خەڵكی دەستیان کردووە بە گەڕانەوە كردووە بۆ ئەوێ؛ دیارە کۆمەڵە خێزانێک لە هەرێمی كوردستانەوە چوونەتەوە و، کۆمەڵێکیش لە ناوچە داگیرکراوەکانی دەستی تیرۆریستانی داعشەوە خۆیانیان گەیاندووەتە ئەو دەڤەرە.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە وانكێ‌ (مسلیم قاسم نەجم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیان: "لەوەتی پیشمەرگە شارەدێی وانكێیان ئازاد کر‌دووە، ناوچەكە کڕ و ئارامە؛ تیرۆریستانی داعش لەو سنوورەدا بە تەواوی تێك شكاون و ورەیان لێ بڕاوە."
ئەو بەرپرسەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە وانكێ‌ دەیشڵێ: "بە گوێرەی ئامار، 700 خێزانە ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ‌ومڵكی خۆیان و، لە بەرێکیشەوە خەڵک وا دێنەوە. لەو ٧٠٠ خێزانە ئاوارەیە، 500 خێزانیان لە هەرێمی كوردستانەوە هاتوونەتەوە و، 200ەکەی دیکەیان هەرچۆنێک بووبێ لە ناوچە داگیرکراوەکانی بن دەستی تیرۆریستانی داعش خۆیانیان ڕزگار کردووە و هاتوونەتەوە؛ ئەمانەش هەر كوردی شارەدێی وانكێن، لە كاتی هاتنی تیرۆریستانی داعش نەیانتوانیبوو خۆیان قوتار بكەن و، گەمارۆ درابوون."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار