٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرکۆنەی کردە بەربەرییەکانی داعش دەکات.. کۆنسووڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، بۆ شەهیدکردنی سێ پێشمەرگەکە نیگەرانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر، وێڕای سەرکۆنەکردنی کردە بەربەرییەکانی تیرۆریستانی داعش و شەهیدکردنی سێ پێشمەرگە دیلەکەی کوردستان، داوا دەکات تاوانەکانیان دۆکۆمێنت بکرێن وئەوكەسانەیشی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو كردەوە توندوتیژییە وەحشیگەراو دڕندانەیە، پێویستە بناسرێنەوە و رووبەرووی بەرپرسیارێتی بكرێنەوە.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان بۆ بنەماڵەی  ئەو پێشمەرگانە دەنێرین كە لە تۆمارێكی ڤیدیۆیی هەراسانكەردا دەركەوتن كە شەوی ڕابردوو لەلایەن داعشەوە بڵاو كرایەوە و، تێیدا كوشتنی بەربەریانەی سێ‌ پیاو پیشان دەدات. سەرەڕای ئەوەی كەوا ئێمە لەو مەوقیعەدا نین دروستیی ڤیدیۆكە پشتڕاست بكەینەوە؛ بەڵام  بە لەبەرچاوگرتنی تاوانە هاوشێوە وەحشیگەراو دڕندانەكانی تر كە لەلایەن داعشەوە ئەنجام دراون، هیچ هۆكارێك نییە بۆ گومان. بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە زیاتر و زۆرتر برینداركەرە لە ئەوكاتەدا كە ئێستا ساتی بۆنەی خۆشییە.
ئێمە ئیدانەی دەكەین و رقئەستوورین لە دڕندەییەكانی داعش و بەردەوام دەبین لە وەستان لەگەڵ خەڵكی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێك‌شكاندنی داعش و كردەوە وەحشیگەراییەكانی. پێویستە تاوانەكانی داعش بە تەواوی دۆكیۆمێنت بكرێن و ئەو كەسانەیشی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو كردەوە توندوتیژییە وەحشیگەراو دڕندانەیە، پێویستە بناسرێنەوە و رووبەرووی بەرپرسیارێتی بكرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار