٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پارە دەگاتە ھەرێم و دووسبەیش دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بڕیارە سبەی دووشەممە پشکەکەی دیکەی بوودجەی هەرێم لە بەغداوە بگاتە ھەرێمی کوردستان و دووسبەیش  دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (ئەحمەد عەبدورەحمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئامادەکارییەکان ھەمووی تەواو بوونە بۆ ئەوەی سبەی دووشەممە پشکێکی دیکەی بوودجە لە بەغداوە بۆ ھەرێمی رەوانە بکرێ و ھەر کاتێکیش گەییشت، بڕەکەی ئاشکرا دەکەین."

(ئەحمەد عەبدورەحمان) گوتیشی، دووسبەی سێشەممە دەست بە دابەشەکردنی مووچە دەکرێت و، لە ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش و فەرماندەی ھێزی زێرەڤانی و ھێزی ئامادەوە دەست پێ دەکات."

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزیری داراییی عێراق رایگەیاند، ٤٩٠ملیار دیناری دیکە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکەن.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار