تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ مامۆستایەكی ئایینی داركاری دەكەن

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، مەلایەك بە هۆی ئەوەی ئامادە نەبووە ئاڵای داعش لەسەر مزگەوتەكەی بەرز بكاتەوە، تیرۆریستانی داعش داركارییان كردووە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، بەپێی زانیارییەكان تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ جەڵدەیان لە پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی خولەفا لەو شارە بە ناوی (شێخ عەبدوڵڵا ئەللویزی) داوە.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، هۆكاری جەلدەلێدان لەو مامۆستا ئایینییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە داوایان لێ كردووە ئاڵای داعش لەسەر مزگەوت بەرز بكاتەوە، بەڵام ئەو رەتی كردووەتەوە.
بڵند ئیبراهیم




