تیرۆریستان منارەی كۆنی شنگالیان تەقاندەوە

شنگال-KDP.info- فەرماندەی لیوای 4ـی پیادە هێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش منارەی كۆنی شنگال و ژمارەیەك خانووی هاووڵاتیانیان تەقاندووەتەوە.
فەرماندەی لیوای 4ــی پیادە هێزی پێشمەرگە لە شنگال عەقید (عیسا زێوەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە سەعات 9:30 خولەك، تیرۆریستانی داعش منارەی كۆنی شنگالیان تەقاندەوە كە رەمزی ئەم شارە بوو و مێژوویەكی كۆنی هەیە و لە دێرزەمانەوە لەلایەن كوردانی ئێزدییەوە پارێزگاری لێ كراوە وە كو سیمبولێك لەو شارە دەناسرا".
(زێوەیی) زیاتر گوتی، تیرۆریستانی داعش بێجگە لە تەقاندنەوەی منارەی كۆنی شنگال، ژمارەیەك خانووی هاووڵاتیانیشیان تەقاندووەتەوە.
نەشوان بەرزنجی




