شنگال.. پێشمەرگە هێرشێکی تیرۆریستانی داعشی شکاند

شنگال-KDP.info-فەرماندەی لیوای 4ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش تێك بشكێنن و، کۆمەڵە تیرۆریستێکیشیان لێ بکوژن
.
عەقید (عیسا زێوەیی) فەرماندەی لیوای 4ی پیادە هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم پاشنیوەڕۆیە سەعات ٣:١٥ تیرۆریستانی داعش لەنزیك تلشۆری كەرتی حەردان بە چەکی جۆراوجۆرەوە هێریشیان هێنایە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگەیش بە چەکی قورس لێیان هاتنەوە دەست و، پاش دوو سەعات تێکیان شکاندن."
دەربارەی زیانەكانی تیرۆریستانی داعش (عیسا زێوەیی) گوتی: "پێشمەرگە قارەمانەكان گورزی گورچکبڕیان لە تیرۆریستانی داعش داوە؛ لاشەی 2 تیرۆریستی داعشیش بەجێ ماوە و، کۆمەڵێکیشیان لێ بریندار بووە."
نەشوان بەرزنجی




