مینێکی چێنراو ئەمیرێک و چوار داعشی تێدا برد

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودۆخی شاری مووسڵ ئاشکرای کرد، لەڕۆژاوای مووسڵدا، مینێکی چێنراو بە تیرۆریستانی داعشدا تەقیوەتەوە و، ئەمیرێک و چوار تیرۆریستیان تێیدا چوونە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی وادیعیگاب لە ڕۆژاوای مووسڵدا، مێنێکی چێنراو بە ئوتومبێلێکی تیرۆریستانی داعشدا تەقیوەتەوە و، ئەمیرێک و چوار تیرۆریستیان لێ کوژراوە."
هەژار مەموزینی




