٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی لە بەرەکانی شەڕدا نەورۆزی لەگەڵ پێشمەرگەکاندا کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- ئەمڕۆ (سەرۆک بارزانی) دوای ئەوەی سەردانی ماڵی شەهید هوجامی کرد، پاشان میحوەری خازری بەسەر کردەوە و لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکاندا یادی نەورۆزی کردەوە.

(سەید ھەژار) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری خازر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ (سەرۆک بارزانی)، سەردانی ماڵی شەھید ھوجامی کرد لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش و، پاشان ھێزی پێشمەرگەی لە میحوەری خازردا بەسەر کردەوە."
(سەید ھەژار) گوتیشی، مەبەست لە سەردانەکەی (سەرۆک بارزانی) بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بوو کە ھێزی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە، بەم سەردانەیشی ھەموو ھێزی پێشمەرگەی دڵخۆش کرد و، ورەی زیاتری خستە دڵیانەوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار