پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند و، ٦ـیشیان لێ کوشتن

تلسقۆف-KDP.info-فەرماندەی فەرماندەیی دژەتیرۆر لە میحوەرەکە پێی گوتین کە دوێشەو پێشمەرگە لە تلسقۆف بەرپەرچی هێرشێکی تیرۆریستانیان داوەتەوە و، ٦ تیرۆریستیشیان لێ کوشتوونە.
لیوا ( وەحید گۆڤلی) فەرماندەی فەرماندەیی دژەتیرۆر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزەكانی پێشمەرگە دوێشەو لە بەرەجەنگی تلسقۆف لە شارۆچكەی تلكێف توانییان هێرشێكی تیرۆریستانی داعش تێك بشكێنن كە دەیانویست خۆیان لە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە نزیك بكەنەوە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە وەكو هەمیشە قارەمانانە لێیان هاتنە دەست و، گورزی كوشندەیان لێیان وەشاند و، بە چەكی قورس بەرپەرچمان دانەوە."
(لیوا وەحید) گوتیشی: "لەو هێرشەدا دڵنیاین شەشمان لێیان کوشتووە و، یانزەمان لێیان بریندار کردووە."
نەشوان بەرزنجی




