موسا گەردی: هەر جارێك داعش هێرشی هێنابێ، كەسیان بە سەلامەتی نەگەڕاونەتەوە

باشیک-KDP.info-فەرماندەیەكی پێشمەرگە لەباشیك رایگەیاند، ورەی داعش لەناوچەكە بەتەواوەتی رووخاوە و هەر جارێك هێرشیان هێنابێ بەسەلامەتی نەگەڕاونەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیش جار بەجار لەناوچەكە دەردەكەون، بەمانای ئەوەی ئێمەیش هەین.
(موسا گەردی) فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، دەڵێ، لە میحوەری باشیك و گوندی قوپان و پیرحەلان، بەردەوام چەكدارانی داعش هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، لەوەتەی من لەو ناوچەیەمە كە نزیكەی 2 مانگ دەبێت، 5 جار هێرشیان كردووەتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە بگرنەوە، چونكە گوندی قوپان گرنگی خۆیی هەیە و بەسەر باشیک دەڕوانێ، بەڵام هەر جارێك هاتبن بەسەر شۆڕی گەڕاونەتەوە؛ دوو شەو پێش ئێستایش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و توانیان ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستان بكوژن.
ڕابین شێروانی




