پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە نەورۆزی ئامەد دا پیشاندانی هاوکاری بوو بۆ سەرخستنی ئاشتی لە تورکیا دا

هەولێر-KDP.info-پەیامی سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لەنەورۆزی ئامەد خوێندرایەوە و لە پەیامەکەدا سەرۆکوەزیران جەختی لە پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری و دوایین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌م پێناوه‌دا نراون دووپات کردەوە و ئاماده‌ییی هه‌موو هاوكارییه‌كیشی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاشتی پیشاندا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢١-٣-٢٠١٥، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ڕێوڕه‌سمی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له ئامه‌د، په‌یامی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه، كه له‌وه‌ڵامی بانگهێشتكردنی بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له هاوسه‌رۆكانی HDP، DTK و DBPی كردبوو.
له په‌یامه‌كه‌یدا، (نێچیرڤان بارزانی) وێڕای سوپاسكردنیان بۆ بانگهێشتكردنی بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه، نه‌ورۆزی ئه‌وان و هه‌موو كوردستانیان پیرۆز ده‌كات و هیوا ده‌خوازێ جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ته‌واوی كورد و كوردستانیان و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان، سه‌ركه‌وتن و شادی بهێنێت.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری و دوایین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌م پێناوه‌دا نراون، دووپات ده‌كاته‌وه و ئاماده‌ییی هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاشتی نیشان ده‌دات.




