٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیك.. كۆمەك و هاوكاریی دەڤەری برادۆست گەیەندرایە پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بە سەرپەرشتیی لیژنەی ناوچەی سیدەكان، شەست سەر مەڕ و بزن لەگەڵ بڕێكی زۆر لە كۆمەك و هاوكاریی خەڵكی دەڤەری برادۆست، گەیەندرایە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك و لە لایەن بەرپرسی میحوەریشەوە پێشوازییان لێ كرا.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی سیدەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: "بۆ پیرۆزكردنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی لە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك، لیژنەی ناوچەكەمان بە یاوەریی دامودەستگا حكوومی و حزبییەكان و مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتی و ریشسپی و پیاوماقوڵانی دەڤەری برادۆست و رێكخراوە جەماوەرییەكان، قوتابیان، لاوان، ئافرەتان و جەماوەرێكی زۆری سنووری ناحیەی سیدەكان، 60 سەر مەڕ و بزن، لەگەڵ بڕێكی زۆر لە كۆمەك و هاوكاری كە پێك هاتبوون لە رێژەیەكی زۆر لە پیداویستیی خواردن، گەیاندە میحوەری باشیك:"

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی سیدەكانی پارتی گوتیشی: "لەوێ لەلایەن بەرپرسی میحوەر (حەمید ئەفەندی) و ئامر لیوای 7-ی پیادەی سۆران (بەهرام عەریف یاسین) و فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگۆرد (مووسا گەردی) و بەرپرسانی هێز و فەوجەكان و ئەفسەران و پێشمەرگەكانی میحوەر  پێشوازیی گەرممان لێ كرا و جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردیمان لێ پیرۆز كردن، هیوای سەركەوتنیشیان بۆ دەخوازین و ئومێد دەكەین ئەم جەژنە ببێتـە هەوێنی ئاشتی و ئازادی و پێكەوەژیان".

رابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار