٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردانی فەیلی: هەموومان بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان پێشمەرگەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی كۆڕبەندی ئافرەتانی فەیلی (نازەنین مەندەلاوی) دەڵێت، ئەوەی لە دەستیان بێت بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەنجامی دەدەن. كوردانی فەیلییش ئاماژە دەدەن: "هەموومان بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان پێشمەرگەین".

كۆڕبەندی ئافرەتانی فەیلی، ئەمڕۆ بە هاوكاریی رێكخراوی (سی ئاڕ ئای)ـی ئەمەریكایی كۆمەڵێك یارمەتی و هاوكاریی بۆ سەد خێزانی كوردی فەیلی كە لە شاری هەولێر نیشتەجێن، دابین كرد. لە دوو گو وتەی جیادا هەریەك لە بەرپرسی رێكخراوی "سی ئاڕ ئای" (ڤالكۆپەر) و بە رپرسی كۆڕبەندی ئافرەتانی فەیلی (نازەنین مەندەلاوی) جەختیان كردەوە كە ئەوەی لەدەستیان بێت بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و كوردانی فەیلی ئەنجامی دەدەن.
كوردانی فەیلییش كە لە كۆمەكەكە سوودمەند بوون، ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد: "هەموومان بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان پێشمەرگەین".
جێی باسە، هاوكارییەكان پێك هاتبوون لە خۆراك و پێداویستیی ناو ماڵ و هەروەها كۆمەڵێك پێداویستیی منداڵان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار