٥٠ داعشی تێداچوون

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری مووسڵ ئاشکرایکرد، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش، 50 لاشەی تیرۆریستانی بۆ گەڕایەوە نەخۆشخانەکانی شاری مووسڵ کە گشتیان لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە تێداچوون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش 50 لاشەی تیرۆریستانی بۆ گەڕایەوە نەخۆشخانەکانی مووسڵ، کە گشتیان لە ئاکامی بۆردومانی فرۆکەجەنگییەکان لە گەڕەکەکانی جدیدە، عەدەن و موشاد، کوژرابوون و تێداچوون.
هەژار مەموزینی




