٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ناحیەی سەعدیە ئاوەدان دەکرێتەوە کەچی ئاوارەکان ناگەڕێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەعدیە-KDP.info-بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدییە دەڵێ، بە هاوكاری خاچی سووری نێودەوڵەتی دەستیان كردووە بە چاككردنەوەی دەزگا و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ناوچەكە كە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێران بوون.
بەرێوەبەری ناحیەی سەعدییە (ئەحمەد سامر زەرگووشی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، پاش ئەوەی بەهۆی شەڕی داعشەوە زۆربەی فەرمانگەو پرۆژەخزمەتگوزارییەكانی ناوچەكە وێران و خاپوور بوون و زیانیان پێ­گەیشت، ماوەی چەند رۆژێكە دەستیان كردووە بە چاكردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان.
ئەحمەد سامر گوتیشی، حاڵی حازر سەرقاڵی چاككردنەوەی ئاو و كارەباو كارگەی غازی ناوچەكەن، پرۆژەی تۆڕَی ئاوی ناوچەكە بە هاوكاری خاچی سووری نێودەوڵەتی چاكدەكرێتەوە و تۆڕی كارەباو غازەكەش لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكە لە هەوڵی چارەكردنیدان.
ئەوەشی خستەروو، مەبەست لە چاككردنەوە و ئاوەدان كردنەوەی ناوچەكە گەڕانەوەی خێزانەكانی بۆ سەر ماڵەكانیان و رزگاربوونیان لە ژیانی ئاوارەیی كە ئێستا زۆربەی خەڵكی ناوچەكە لە ناوچەكانی گەرمیان لە ژێر چادردا ژیان دەگوزەرێنن. کەچی لەگەڵ ئەوەی سەعدیە ئازادکراوە، بەڵام ئاوارەکان متمانەی گەڕانەوەیان بۆ دروستنەبووە لەبەر بوونی میلیشیا شیعەکان لەو ناحیەیەدا.
بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ ناحیەی سەعدییە لەسنووری شاری خانەقین بە دەستی چەكدارانی داعشەوە بوو، لەوماوەیەشەدا چەندینجار لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆردومانی خەستی چەكدارەكان كراو زیانێكی زۆر بەناوچەكە گەیشت، ئەمە جگە لەوەی چەكدارانی داعش لە گەڵ هاتنیان بۆ ناوچەكە تەواوی فەرمانگە حكوومی و بارەگا حیزبیەكانیان سووتاند.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار