٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆران.. دایکە شەهیدێکی پێشمەرگە ئاگری نەورۆزی هەڵ کرد

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- لەژێر دروشمی (با مەشخەلی ئازادی خاموش نەكرێت) ئاگری نەورۆز لە سۆران بەدەستی دایكی شەهید (زێرەڤان ئەكرەم)، شەهیدی پێشمەرگە لە كۆبانی، هەڵ کرا.
سۆران وەک شار و چارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە ئاگری نەورۆز یادی جەژنی نەتەوەیی کورد و سەری ساڵی کوردی کردەوە. لەو یادەدا دایكی شەهید (زێرەڤان ئەكرەم) کە ئاگری نەورۆز بە دەستی ئەو هەڵکرا،  پەیامی نەورۆز و جەژنی نەتەوەیی كوردی لە کورستانیان پیرۆز کرد و بە دوژمنانی راگەیاند كە هەموو ڕۆڵەكانی كوردستان زێرەڤانن و دوژمنان ناتوانن خۆشییەكانی كورد لەناو ببەن.
دایكی شەهید زێرەڤان كە کوڕەکەی یەکەم شەهیدی پێشمەرگە بوو لە كۆبانی-رۆژئاوای كوردستان، راشیگەیاند، ئێمە وەك دایكی شەهیدان سەر بڵندین بە شەهیدەكانمان كە لەپێناو مانەوەی كەڕامەتی نەتەوەكەمان گیانی خۆیان فیدا كرد".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار