پەیامی مەسروور بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە

هەولێر-KDP.info- راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان (مەسروور بارزانی) لەپەیامێکیدا بەبۆنەی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە رایگەیاند، "نه‌ورۆز ئه‌گه‌ر بۆ ئێمه‌ی كوردستانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم بێت، هاوكات هێمای خۆڕاگری و نوێبوونه‌وه و ده‌ربڕی ئه‌و راستییه‌یه كه، گەلی كوردستان هیچ كاتێك ژێردەستی و ستەم قبووڵ ناكات، وه‌ك چۆن ئێستا پێشمه‌رگه و گه‌ل رووبه‌ڕووی ویستی تیرۆریستانی داعش بوونه‌ته‌وه و به‌و خۆڕاگرییه جیهانی سه‌رسام كردووه."
دەقی پەیامی (مەسروور بارزانی) بەبۆنەی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به گشتیی و، شه‌هیدانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به تایبه‌تی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی سه‌نگه‌ر و كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان و، پۆلیس و گه‌لی كوردستان و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌م كه یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌ورۆز، ئه‌گه‌ر بۆ ئێمه‌ی كوردستانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم بێت، هاوكات هێمای خۆڕاگری و نوێبوونه‌وه و ده‌ربڕی ئه‌و راستییه‌یه، كه گەلی كوردستان هیچ كاتێك ژێردەستی و ستەم قبووڵ ناكات، وه‌ك چۆن ئێستا پێشمه‌رگه و گه‌ل رووبه‌ڕووی ویستی تیرۆریستانی داعش بوونه‌ته‌وه و به‌و خۆڕاگرییه جیهانی سه‌رسام كردووه.
به درێژاییی مێژوویش، نه‌ورۆز وه‌ك به‌شێك له شانازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان، سیمبولێكی دیاری شۆڕش بووه و یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی بنیادنانی نیشتمانیمان له كوردستاندا.
له‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا، كه هه‌رێمه‌كه‌مان و ناوچه‌كه به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ، جه‌خت له جۆشدانه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان ده‌كه‌مه‌وه و، ئاواته‌خوازم گه‌له‌كه‌مان به ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی، رووبه‌ڕووی هه‌موو پێشهاته‌كان ببێته‌وه بۆ وه‌دیهاتنی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و بنیاتنانی ده‌ڤه‌رێكی پێشكه‌وتووی پڕ له خۆشی و كامه‌رانی.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م، پێویسته له رۆژانی جه‌ژندا بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارامتر و سه‌قامگیرتر له وڵاته‌كه‌ماندا توانای زیاتری خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ. له كۆتاییدا ئاواته‌خوازم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌ستپێكی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی پێشمه‌رگه و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان بێت.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20ی ئاداری 2015




