٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵکی مووسڵ دەیانەوێ ئاگری نەورۆز بکەنەوە..داعش دەستگیریان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدۆخی مووسڵدا دەڵێ، خەڵکی مووسڵ دەیانەوێ ئاگری نەورۆز بکەنەوە، بەڵام داعشان کەوتوونەتە دەستگیرکردنیان و بەوهۆیەوە ٦ کەسیان قۆڵبەست کرد.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، خەڵکی مووسڵ دەیانەوێ ئاگری نەورۆز بکەنەوە، بەڵام تیرۆریستانی داعش دەستیان کردووە بە قۆڵبەستکردنی ئەو کەسانەی ویستویانە ئەو بۆنەیە یاد بکەنەوە.
(مەموزینی) زانیاریدا، لەگەڕەکی زهوری رۆژهەڵاتی مووسڵدا شەش گەنج ویستویانە ئاگری نەورۆز بکەنەوە، بەڵام داعش بەوکارەی زانیوە و قۆڵبەستی کردون و بەرە و شوێنێکی نادیاری بردون.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار