حکوومەتە خۆجێیەکەی دهۆک سەرکەووتوانە کۆمەکی ٨٢٠ هەزار ئاوارەی کردووە و گشتیانی نیشتەجێ کردووە
دهۆک-KDP.info- یاریدەدەری پارێزگاری دهۆك دەڵێ، لەسنووری پارێزگاکەیاندا ٨٢٠ هەزار ئاوارەی ناوچەکانی عێراق و رۆژئاوای کوردستان هەن؛ لەگەڵ ئەو ژمارەیە زۆرەدا حکوومەتە خۆجێیەکەی دهۆک تاڕادەیەکی زۆرباش لەکۆمەک و هاوکاریکردنی ئاوارەکاندا سەرکەوتووبوون.
(ئیسماعیل محەمەد) یاریدەدەری پارێزگاری دهۆك و بەرپرسی ئاوارەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، بە شێوەیەكی گشتیی ٨٢٠ هەزار ئاوارە و دەربەدەری ناوچەكانی عێراق و رۆژئاوای كوردستان، لە سنووری پارێزگای دهۆك هەن.
(ئیسماعیل) گوتیشی، ئەگەر بەراوردێك لە نێوان ژمارەی دانیشتووانی دهۆك و ئاوارەكان بكەین، ژمارەی ئاوارەكان زۆر زیاترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیش كارگێڕی پارێزگای دهۆك شەو و رۆژی كردووەتە یەك بۆ ئەوەی خزمەتی ئاوارەكان بكات، ئێستا رەوشی ئاوارەكان زۆر باشە و هەموو پێداویستییەكمان بۆیان دابین كردووە، هەروەها 21 كەمپ لە سنووری دهۆك بۆ ئاوارەكان دروستكراون و ئاوارە چوونەتە ناوی، لەو رێژەیەشدا 4 كەمپ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستانی لێ نیشتەجێ کراون، ئەوانی دیكەیش كە ژمارەیان 17 كەمپن ئاوارەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقی لێ نیشتەجێن.
یاریدەدەری پارێزگاری دهۆك و بەرپرسی ئاوارەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك، ئاشكراشی كرد، لەناو كەمپەكان هەموو پێداویستییەك هەر لە بنكەی تەندروستی و قوتابخانە بگرە، تا بچووكترین شت بۆ ئاوارەكان دابین كراوە و لە یچ شتیك كەم و كورتیان نیە، بەردەوامیش تیمەكانی ئێمە لەناو كەمپەكان دەگەڕێن بۆ ئەوەی هەر ئاوارەیەك كێشەیەكی هەبێت بۆیان چارە بكرێت.
و بەرپرسی ئاوارەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك، راشیگەیاند، حكوومەتی عێراق تەنیا لە دروستكردنی چەند كەمپێك هاوكاری ئێمەی كردووە، ئەگەرنا هاوكاری ئێمەی نەكردووە، دەبووایە عێراق زیاتری هەموو دەوڵەتانی دیكە هاوكاری ئاوارەكانی كردبایە، چونكە زۆربەی ئەو ئاوارانەی هاتوونەتە كوردستان لە ناوچەكانی عێراق هاتوونە، بەڵام بە داخەوە وەك پێویست هاوكارمان نەبووە.
رابین شێروانی




