خازر..تیرۆریستان بەڕاکردنیش راناگەن
خازر-KDP.info-هەروەک میحوەرەکانی دی داعشان لە خازریشەوە لاوازبوونە، هەروەک فەرماندە (جادر سلێمان) پێی راگەیاندین کە داعشان لەوێدا توانای هێرشکردنیان نەماوە و تەنانەت بەڕاکردنیش راناگەن، چونکە ئەوەندەجار پێشمەرگە گورزی لێوەشاندوون کە بێهەژماریان لێ کوژراون و توانای بەرگریان نەماوە، جا چمای بیانەوێ هێرش بکەن.
فەرماندە ( جادر سلێمان) لە میحوەری خازر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان موڵگە و بارەگاكانی داعشیان لە بەرتلە و حەمدانیە بوردومان كرد، لەو بوردومانە دا زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەر تیرۆریستان كەوت.
گوتیشی، جاران تیرۆریستانی داعش هێرشیان دەهێنا و هەندێك شوێنیان داگیر دەكرد، بەڵام لە ئێستادا داعشان توانای هێرشکردنیان نەماوە و تەنانەت بەڕاکردنیش راناگەن، چونکە ئەوەندەجار پێشمەرگە گورزی لێوەشاندوون کە بێهەژماریان لێ کوژراون و توانای بەرگریان نەماوە، جا چمای بیانەوێ هێرش بکەن.
ڕابین شێروانی




