باشیک..پێشمەرگە نەبەردانە داعشانی چاوترس کرد

باشیک-KDP.info-(حەمید ئەفەندی) لە میحوەری باشیک دەڵێ، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لەچەندین قۆڵەوە ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بەرپەرچمان دانەوە و گوزری کوشندەمان لێ وەشاندن و تیک شکێندران.
بەرپرسی میحوەری باشیک فەرماندە (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش ھێرشێکی بەرفراوانیان لەمیحوەری باشیک کردە سەر چیای باشیک و گوندی قۆپان و چیای زەردک، بەڵام بەتووندی روبەڕوویان بووینەوە و پێشمەرگە وەها نەبەردانە بەرپەرچیان دانەوە چاوترسیان کردن و تێکیان شکاندن.
فەرماندە (حەمید ئەفەندی)گوتیشی، لەشەڕەکەدا دوژمن زیانی گەورەی بەرکەوتووە و ژمارەیەکی یەکجارزۆریان لێ کوشتون و لەنێویاندا ئەمیر هەن؛ جگە لەوەی بڕێکی زۆری چەکوتەقەمەنیان کەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگە.
(حەمید ئەفەندی) دەشڵێ، ژمارەیەک لەتیرۆریستان لەترساندا زوو رایان کرد، بەڵام یەکجێ فڕۆکەکانمان لێ ئاگادارکردنەوە و لەرێگەی بۆردومانەوە گشتیان کوشتن.
بڵند ئیبراھیم




