٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبادی و مالیکی، نەورۆز لە سەرۆک بارازانی و گەلی کورد پیرۆز دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  لە دوو نامەی جیادا، هەریەک لە دکتۆر (حەیدەر عەبادی) سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و (نووری مالیکی) جێگری سەرۆککۆماری عێراق، بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، پیرۆزباییان لە (مەسعوود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان کردووە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە نامەکەیدا بۆ (سەرۆک بارزانی)، نووسیویەتی: بەبۆبەی هاتنی جەژنی نەورۆزی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ئێوە و گەلی کوردی بەڕێزمان دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە، بە ئارامی و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن، بۆ عێراق و گەلەکەمان بگەڕێنێتەوە.

هەروەها (نووری ئەلمالیکی) جێگری سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ لە نامەکەیدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: "بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی پیرۆزەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ئێوە و هەموو ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان لە کوردستان دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین بە خۆشی و شادی بۆتان بگەڕێنێتەوە و عێراق و گەلەکەشمان لە هەموو ناخۆشییەک بپارێزێت."

هەر لە نامەکەیدا، جێگری سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ، ئاماژەی بەوە کردووە کە گەلی کورد لەسایەی عێراقێکی فیدڕاڵیی یەکگرتوودا کە ڕۆڵەکانی لە ماف و ئەرکدا یەکسانن و، لە سێبەری ئازادی و دەستوورێکدا کە ماف  ئازادییەکان دەپارێزێت و دوور لە دیکتاتۆرییەت، یادی ئەم بۆنە خۆشە دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەموو گەلی عێراق بەرپرسیارن لە بونیادنانەوەی عێراقی یەکگرتوو، کە تیایدا هەموو ڕۆڵەکانی بەختەوەر بن.

هەواڵی پەیوەندیدار