٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٣٢کوردی دیکەی ئێزدی لە چنگ تیرۆریستانی داعش رزگاریان بوو

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-   فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگه‌یاند، رزگاربوونی کوردانی ئێزدی لە چنگی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و، ئەمڕۆش ٣٢کەسی دیکە گەیشتنە چیای شنگال و رزگاریان بووە.

(قاسم سمێر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ ٣٢کوردی دیکەی ئێزدی لە چنگى تیرۆریستانی داعش رزگاریان بووە و خۆیان گەیاندووەتە چیای شنگال و، تەندروستیشیان زۆر باشە."

(قاسم سمێر)گوتیشی، تەنیا ژنێک و منداڵێک خەڵکی گوندی زەرکن و دوو کەسی دیکە خەڵکی حەردانن، ئەوانەی دیکە ھەمووی یەک خێزانن و توانیویانە لە قەزای تەلەعفەر خۆیان لە چنگی تیرۆریستانی داعش رزگار بکەن.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار