ئەردۆغان: سایكس پیكۆ ته‌نیا نائارامی، ئاژاوه، ئازار، فرمیسك و سته‌می بۆ ناوچه‌كه هێناوه

ئیستانبووڵ-KDP.info- سه‌رۆکكۆماری توركیا (ڕەجەب تەییب ئه‌ردۆغان) دەڵێ "رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ كه له كۆتایی جه‌نگه‌كه‌دا واژۆ كرا ته‌نیا نائارامی، ئاژاوه، ئازار، فرمیسك و سته‌می بۆ ناوچه‌كه هێناوه."
له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگا و كۆنگره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌رشیڤی جیهانی به ناوی "به‌ڵگه‌كانی جه‌نگی جیهانی سه‌د ساڵه" له ئه‌رشیڤی عوسمانی، (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆکكۆماری توركیا وتارێکی دا و گوتی: "یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی ناوێكی دیكه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش جه‌نگی به‌شداریی یه‌كه‌مه. كاتێ له‌و رووه‌وه ته‌ماشای بابه‌ته‌كه ده‌كه‌یت، ده‌توانیت به شێوه‌یه‌كی دروست تر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و رووداوانه‌ش بكه‌یت كه له رۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا روو ده‌ده‌ن، نه‌ك ته‌نیا ئه‌وانه‌ی دوێنێ و رابردوو. ده‌توانیت له خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی رابردووه‌وه شیكاری بۆ ئه‌و رووداوانه بكه‌یت كه ئه‌مڕۆ له عێراق، سووریا و لیبیادا ده‌گوزه‌رێت".
(ئه‌ردۆغان) لە درێژەی وتارەکەیدا گوتی: "به شێوه‌یه‌كی زۆر روون ده‌بینین كه یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه. جه‌نگ، ئامانجێتی به دروستكردنی دیوار له‌نێوان گه‌لانی ئه‌م جیۆگرافیایه‌دا دڵ و رۆحه‌كان له یه‌كتری جیا بكاته‌وه. له‌م ناوچه‌یه‌دا چه‌ند كێشه و شه‌ڕ هه‌بێت و چه‌نده خوێن بڕژێت، هه‌مووی له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و سیستمه‌دایه كه دوای یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی نه‌خشەکەی دارێژرا".
سه‌رۆکكۆماری توركیا جه‌ختی كرده‌وه، رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ كه له كۆتایی جه‌نگه‌كه‌دا واژۆ كرا، ته‌نیا نائارامی، ئاژاوه، ئازار، فرمیسك و سته‌می بۆ ناوچه‌كه هێناوه، ئه‌و سیستمه‌ی له‌سه‌ر كابووسی ئه‌و رێككه‌وتنه بنیات نرا له ناوچه‌كه و جیهاندا هەتا ئێستاش كاری پێ ده‌كرێت.
(ئه‌ردۆغان) گوتیشی: "ئه‌و سنوورانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كێشران، بۆ ئه‌وه نه‌بوون كۆتایی به جیاكاری بنه‌ماكانی نه‌ژاد، ئایین و مه‌زهه‌بگه‌رایی بهێنیت، به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه بۆ گه‌وره‌كردنی جیاوازییه‌كان كێشراوه. كاتێ ته‌ماشای یاده‌وه‌ری و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كه‌یت، به ئاشكرا هه‌ست به‌و نیه‌ته ده‌كه‌یت".
په‌یماننامه‌ی سایكس پیكۆ له نێوان وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له رێكه‌وتی 22-2-1916 له‌لایه‌ن (سایكس) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی وڵاتی به‌ریتانیا و، (پیكۆ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی وڵاتی فه‌ڕه‌نسادا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌یاندا واژۆ كرا و، كوردستانی گه‌وره‌ی دابه‌ش كرد به‌سه‌ر هه‌ر 4 ده‌وڵه‌تی سووریا و عێراق و توركیا و ئێران، ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ش به ناوی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساوە نرا.




