جبوری بەڵێنی پاڵپشتیکردنی بە هەڵەبجەیەکان دا

هەڵەبجە-KDP.info-سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، کە بیرەوەر (یاداشتێک)ـیان داوەتە سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەوەی کەسوکاری قوربانیان کیمیابارانەکەی هەڵەبجە قەرەبوو بکرێنەوە و، ئەویش بەڵێنی داوە کە پشتیان بگرێت.
(لوقمان عەبدولقادر) سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (سەلیم جبوری) سەردانی هەڵەبجەی کرد و، ئێمەش بیرەوەرێکمان پێی دا کە یاسایەک لە پەرلەمان دەربکرێت، بۆ ئەوەی کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە قەرەبوو بکرێنەوە؛ سەرۆکی پەرلەمانیش بەڵێنی دا لەو بابەتەدا پشتمان بگرێت."
(لوقمان عەبدولقادر) گوتیشی، سەرۆکی پەرلەمان لەم سەردانەدا نووسینگەی پەرلەمانی عێراقی لە هەڵەبجەدا کردەوە؛ جا ئەوە کارێکی زۆر باشە بۆ خەڵکی شارەکە، بۆ ئەوەی لەوێوە دەنگی خۆیان بگەیێننە لایەنی پەیوەندیدار.
بڵند ئیبراھیم




