٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ستافی نوێی سەندیکای پارێزەران دەستبەکار بوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دیارە ئەو بەینە بە ھەڵبژاردن سەرجڤات (نەقیب) و، ئەندامانی جڤات (سەندیکا)ی پارێزەرانی کوردستان دیاری کران، بەڵام دوایی کێشە کەوتە بەین و، تا ئەمڕۆ سەرجڤاتی جارانی پارێزەران ئامادە نەبوو جڤاتەکە ڕادەستی بەرپرسە ھەڵبژێردراوە نوێیەکان بکا؛ ئەمڕۆ کێشەکە بڕایەوە و، ئەندامە نوێیەکانی جڤاتی پارێزەران دەستبەکار بوون.

(بەختیار حەیدەر) سەرجڤاتە نوێیەکەی پارێزەرانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە ئەو ماوەیە بە هەڵبژاردن منیان کرد بە سەرجڤات؛ ھەندێ کێشە کەوتە بەین و، سەرجڤاتەکەی جاران، جڤاتەکەی ڕادەستی ئێمە نەدەکرد، بەڵام ئاخری بۆیان دەرکەوت ھەڵبژاردنەکە بێ‌کێشە بووە و، ئەمڕۆ پۆستەکەیان ڕادەستی ئێمە کرد و، ستافی نوێی جڤاتەکە دەستی کرد بە کار."
(بەختیار حەیدەر) گوتیشی، ڕادەستکردنی جڤاتەکە بە ستافی نوێ، هیچ خلێنەوبلێنەیەکی تێدا نەبوو، لەوە نەبێ ئەوان خۆیان قەناعەتیان هێنا و، ئەمڕۆ لە کەشێکی ئارام و، دیموکراتیکدا، ئێمە دەستمان کردە کار.
بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار