٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەحموود عوسمان: کورد دەبێ قسەی خۆی لەگەڵ بەغدادا ببڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- (د. مەحموود عوسمان) سیاسەتمەداری کورد دەڵێ، پێویستە ھەرێمی کوردستان ئاخر قسەی  خۆی لەگەڵ بەغدادا بکات، ئەگەت ڕێک کەوتن خۆ باش، ئەگینا با کورد بڕیاری خۆی بدات.

(د. مەحموود عوسمان) ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و، سیاسەتەوانی کورد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێویستە ھەرێم و بەغدا لەبارەی ڕێککەوتنی نێوانیان گفتوگۆیەکی جیددی بکەن، چونکە ئەگەر بگەنە ڕێککەوتن جۆرێکە و نەگەنە ڕێککەوتن جۆرێکی دیکەیە، بۆیە ئەگەر بزانن ئەنجامی نییە، پێویستە حکوومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم و حزبەکان کۆ ببنەوە و بڕیارێک بدەن."
(مەحموود عوسمان) گوتیشی، پێویستە ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە، ناکرێت بەو شێوەیە بمینێتەوە.
ئەو سیاسەتمەدارەی کورد دەیشڵێت، بەغدا و ھەرێم بەردەوام کێشەیان ھەیە، هەر کامەیان و بیروبۆچوونێکیان هەیە؛ کورد جۆرێک لە پرسی فیدراڵی و نەوت و پێشمەرگە دەڕوانێت و، ئەوان بە شێوازی دیکە تەماشای دەکەن؛ ئەوان لە مامەڵەدا کەم دەگرن و، ھەرێمیش هەقی خۆی بە تەواوەتی دەوێتەوە، جا ئەوە بەردەوام کێشەی لێ دەکەوێتەوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار