٢٠ مووشەکیان لە داعش وەشاند

مووسڵ-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، کە ئەم ئێوارەیە ھاوپەیمانان بە فڕۆکەی جەنگی تێر مۆڵگەکانی تیرۆرستانی داعشیان لە مووسڵ بۆردوومان کردووە و، زیانێکی زۆریان لێ داون و زیاتر لە٢٠ مووشەکیان لی وەشاندن.
عەمید (بارام عەریف) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە بەرەجەنگی باشیک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە ھاوپەیمانان بە فڕۆکە مۆڵگەکانی داعشیان لە ناوچەی قاھیرە و، شەلالات و، تەحریردا تێرکوت کردووە و، زیانێکی زۆریان لە داعش داوە."
عەمید (عەریف بارام) گوتیشی، فڕۆکەکان ٢٠ مووشەک زیاتریشیان داوە لە مۆڵگەکانی داعش و، داعشانیان شڵەژاندووە.پێمان گەیشتووەتەوە داعش وا لە نەخۆشخانەکاندا جێ بۆ بریندارەکانی بۆردوومانەکەی ئەم ئێوارەیە دەکەنەوە و، لەبەر چڕەبەندانی هاتوچۆی خۆیان، لێ ناگەڕێن ترۆمبیلی خەڵک بێت و بڕوات.




