٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەڵگەی بەهێز بۆ کۆڵینەوە لە مالکی ئامادە کراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی كۆڵینەوە لە كەوتنی شاری مووسڵ دەڵێ، كارەكانی لیژنەی كۆڵینەوە لە كەوتنی شار مووسڵ گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و، بەڵگەی زۆر بەهێز هەیە بۆ سەلماندنی خەتای مالیكی؛ هەندێك لایەنیش دانیان بە زۆر شتدا ناوە كە بانگێشتی لیكۆڵینەوە بكرێت. دەڵێ زۆرینەی ئەندامەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە كۆكن لە 'مالیكی'ـیش بکۆڵنەوە.
(شاخەوان عەبدوڵا) جێگری سەرۆكی لێژنەی كۆڵینەوە لە كەوتنی شاری مووسڵ وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "هەر کە دابنیشینەوە، لەسەر داوای من دەنگ لەسەر بانگهێشتكردنی نووری مالیكی دەدرێت تا لێی بکۆڵینەوە؛ بەڵگەی زۆر بەهێز هەیە لەسەر مالیكی و، هەندێك لایەنیش ددانیان بە زۆر شتدا ناوە و، بەو گوێرەیە دەشێ 'مالیكی'ـیش ڕاپێچ بکەین و، لێی بکۆڵینەوە."
(شاخەوان عەبدوڵا) ئاماژەیشی دا كە لە لیژنەی لیكۆلینەوەكەدا زۆرینەی ئەندامەكان لەسەر ئەوە كۆكن كە دەبێت لە مالیكییش بپێچینەوە. ئەگەر بێت و، ئەندامە سوننەکانی  لیژنەی لیكۆڵینەوە، بە بەڵێ دەنگ لەسەر ڕاپێچكردنی مالیكی نەدەن، ئەوا هەموو دنیایان لێ تێ دەگەیێنین كە ئەوانە نوێنەری ڕاستەقینەی سوننەكان نین."
جێگری سەرۆكی لێژنەی كۆڵینەوە لە كەوتنی شاری مووسڵ ڕایشیگەیاند: "كارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی شار مووسڵ گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و خەریكین لە (سەعدوون دلێمی) وەزیری جارانی بەرگری و، وەزیری ناوەخۆ و، (عەدنان ئەسەدی) بریكاری وەزیری ناوەخۆ دەپێچینەوە؛ لە ئاخرەوە قسەکانی ئەوان و، بەڵگەكان بەرواورد دەکەین و، دەیکەینە ڕاپۆرتێكی پوخت تا تاوانباران بدۆزینەوە."
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار