٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: هیچ بەربەستێکی یاسایی نییە ئەگەر هەرێم لە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمدا ڕاپرسی بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان (هەندرێن محەمەد) دەڵێ بۆ ڕاپرسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمدا هیچ ڕێگریەکی یاسایی نییە تا حکوومەتی عێراقی بێت و کۆسپ بخاتە کارەکە.

(هەندرێن محەمەد) سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ هەر ڕاپرسیکردنێک لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، بۆ دەنگدان بە گەڕانەوەیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئێمە كاری خۆمان دەكەین و، نەمزانیوە هیچ ڕێگریەكی یاسایی هەبێت تا حكوومەتی عێراقی  ڕێگری لەو كارە بكات."
(هەندرێن محەمەد)  گوتیشی: "هەموو هەڵبژاردن و ڕاپرسییەك پەیوەندیی بە هەرێمی كوردستان بێت، ئێمە دەیگرینە ئەستۆ، بۆ هەر هەڵبژاردنێكی فیدراڵیش، لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا هەماهەنگی دەكەین."
سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە بۆ هەر هەڵبژاردن و ڕاپرسییەك پێویستیان بە نزیكەی 12 مانگ هەیە بۆ ئامادەسازی و ڕێكخستنی كارەكان و كردنەوەی نووسینگە لە شارەكان و دەرەوەی وڵات و دامەزراندنی كارمەند و مەشق و ڕاهێنان بە كادیران، بۆهەر هەڵبژاردن و ڕاپرسییەكیش لە هەرێمی كوردستان، كۆمیسیۆن پێویستی بە 60ملیۆن دۆلار هەیە، ئەو بڕە پارەیەش دەبێت حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابینی بكات.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و ڕاپرسی لەهەرێمی كوردستان لە 1ی 3ی 2015 دەستی بە كارەكانی كردووە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار