خهڵكی مووسڵ دوو ئهمیری داعشانیان كوشت

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، خەڵکی مووسڵ تەقەیان لە دوو ئەمیری داعش كرد و كوشتوویانن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە غاباتی مووسڵ دوو دکتۆریان گوللەباران کردووە، لەبەر ئەوەی د. (تەلال دلێمی) و د. (ئەیاد عەلی) ئامادە نەبوونە بریندارەکانیان چارەسەر بکەن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش پێنج کەسیان بە تۆمەتی درۆیینە سەر بڕیوە، ئەو پێنج کەسە لەوە نەبێ ملیان نەدەدا بە داعش، تاوانێکی وایان نەکردبوو.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، لە ناوچەی فەیسەڵیە تیرۆریستانی داعش پێنج خانووی ئەو پێنج بنەماڵەیانە تەقاندووەتەوە، کە لە ترسی داعشدا ھەڵاتوون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، دوێشەو (خدر فازڵ) و (فازڵ کەریم حەدیدی) کە هەردووکیان ئەمیری داعشان بوونە، لە ناوچەی مووسڵجەدیدەدا بە تەقەی خەڵک کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




