بوودجه‌ی 2015 عێراق بووه‌ته یاسا و، حكوومه‌تی ناوه‌ند دەبێ جێبەجێی بکات

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت, پێویسته حكوومه‌تی ناوه‌ند چاوه‌ڕوانی ئه‌و لیژنه‌یەی هه‌رێمی كوردستان نەکات کە سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و، بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات، چونكه بوودجه‌ی 2015 بووەته یاسا و، په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه.
(حاكم سه‌رحان محه‌مه‌د) ئه‌ندامی لیژنه‌یی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له‌سه‌ر لیستی پارتیی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بوودجه‌ی 2015 بووه‌ته یاسا و، په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردووه، سه‌ركۆمار واژۆی كردووه و، بووه‌ته یاسا و پێویسته حكوومه‌تی ناوه‌ند پێوه پابه‌ند بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه حكوومه‌تی عێراق هه‌موو مانگێك بوودجه و مووچه‌ی هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ڕه‌وانه ده‌كات، به‌س هی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ناكات، كه‌واته حكوومه‌تی ناوه‌ند به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا كار ده‌كات."
(حاكم سه‌رحان) گوتیشی: " شاندێكی ته‌كنیكی، فه‌ننی و هونه‌ریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت هۆكار چییه به‌غدا بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ناكات، هاتنی ئه‌و شانده‌یش بۆ به‌غدا زۆر گرنگه، چونكه دوای هاتنی ئه‌و شانده هه‌موو شتێك ڕوون ده‌بێته‌وه و، دیار ده‌بێت كه ئاخۆ به‌غدا بۆ بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه ناكات، به‌ڵام پێویسته حكوومه‌تی ناوه‌ندی چاوه‌ڕوانی ئه‌و لیژنه‌یه نه‌كات و، بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات، چونكه بوودجه‌ی 2015 بووته یاسا و، له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه."
ڕابین شێروانی




