په‌رله‌مانتارێك: با ئه‌م نه‌ورۆزه بكه‌ینه پاڵپشت بۆ پێشمه‌رگه

هه‌ولێر -KDP.info- (فه‌رحان جه‌وهه‌ر) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕیفه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌قه ئه‌م نه‌ورۆزه هه‌موومان له‌گه‌ڵ خێزانی شه‌هیدان و بریندار و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان له به‌ره‌كانی جه‌نگدا هاوخه‌م بین و، نه‌چینه گه‌شت و سیران، ئه‌گه‌ریش چووین با له‌و نه‌وه‌رۆزه هه‌موو كارێكمان پشتیوانی بێت له هێزی پێشمه‌رگه."
(فه‌رحان جه‌وهه‌ر) گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ساڵانان و نه‌ورۆزه‌كانی جاران له دۆخێكی ئاسایی‌دا نییه؛ كوردستان له دۆخێكی نائاساییدایه؛ شه‌هید و بریندارمان هه‌یه و، له شەڕی داعشداین، پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م بارودۆخه بكه‌ین."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی زه‌رد ڕوونیشی كرده‌وه، ده‌بێت شێوازه‌كانی نه‌ورۆزكردنی ئه‌مساڵ گۆڕانكاری تێدا بكرێـت و، زیاتر قووڵ بكرێته‌وه بۆ پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه و، پێویست ده‌كات ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگایمه‌ده‌نی هۆشیاری بڵاو بكه‌نه‌وه كه چۆن ئه‌م نه‌ورۆزه بكه‌ینه‌وه.
یه‌حیا سابیر




