مه‌سروور بارزانی: پێشمه‌رگه تاكه هێزە توانیویەتی داعش بشكێنی

هەولێر -KDP.info- (مەسروور بارزانی) ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان، لە پێشوازیی باڵیۆزی یه‌كیەتی ئه‌ورووپا لە عێراق ڕایگەیاند کە، بەبێ هێزێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی، دوژمن به ته‌واوەتی تێك ناشکێ، كه ئێستا ئه‌و هێزە كاریگه‌ره، پێشمه‌رگه‌یه و، تاكه هێز بوو بۆ یه‌كه‌مجار توانیی له‌سه‌ر زه‌وی داعش بشكێنی، بۆیه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه شایه‌نی پشتیوانیكردنی زیاتره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/3/2015 ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی پێشوازی له یانا هایڤاسكۆڤا باڵیۆزی یه‌كیەتیی ئه‌ورووپا بۆ عێراق و، شاندێكی یاوه‌ری كرد.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌کیەتیی ئه‌ورووپا لە دیدارێکدا، كێشه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی عێراق به گشتی و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان خسته به‌ر باس و، بیروڕا له‌باره‌ی پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ تێكشكاندن و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش ئالوگۆڕ كرا.
په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه (مه‌سروور بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه دا، پێویسته له ئاستی جیاوازه‌وه له كێشه‌كان بڕوانین و، ڕایگه‌یاند، بەبێ هێزێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی، دوژمن به ته‌واوەتی تێك ناشکێت، كه ئێستا ئه‌و هێزی كاریگه‌ره پێشمه‌رگه‌یه و تاكه هێز بوو بۆ یه‌كه‌مجار توانیی له‌سه‌ر زه‌وی داعش بشكێنی، بۆیه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه شایه‌نی پشتیوانییەکی زیاتره. ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كاتدانی زیاتر به داعش دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
باسی ئه‌و هەموو ئاوارەیەی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیەتیی گەڕانەوەی ئاوارەکانیشیان کرد.




