٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی مەسروور بارزانییەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نووسینگەی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان(مەسروور بارزانی) لە ڕوونکردنەوەیەکیدا رایدەگەیەنێت، کە هەر لێدوان و شیکردنەوەیەکی  چەواشەکارانە و ئامانجدار پێوەست بە دیدارەکەی لەگەڵ کەناڵی BBCـدا کە لە دامودەزگای دیکەدا بڵاو کراوەتەوە، تەنیا بیروبۆچوونی خۆیانە و بەدەر لە ناوەرۆکی ئەم دیمانەیە لە سایتی ئاماژەپێکراودا، هیچ لێدوان و نووسینێک دەربڕی بیر و بۆچوونی (مەسروور بارزانی) نییە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:
  دوای بڵاوبوونەوەی ناوەرۆکی دیداری بەرێز مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەناڵی (BBC)ـدا لە رێکەوتی (١٧/٣/٢٠١٥)، چەند کەس و لایەنێک لە ئاستی عێراق و ناوچەکەدا، هەوڵیان دا، پەیام و لێدوانەکانی بەڕێزیان بە مەبەستی تایبەت و چەواشەکارانە بە لاڕێدا ببەن.
ناوەرۆکی چاوپێکەوتنەکە زۆر ڕوونە و کڕۆکی پەیامەکەش یەکخستنی گشت تواناکانی ناوخۆی عێراق و ناوچەکەیە لە پێناو کۆتاییهێنان بەو نەهامەتییانەی گەلانی ناوچەکە ساڵانێکە پێیەوە دەناڵێنن. تێکستی دیمانەکەی بەڕێز راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لە سایتی (BBC)دا(http://www.bbc.com/news/world-middle-east-31917412) لە بەردەستە و پەیامەکانی بەڕێزیان زۆر ڕوونە و هیچ لێکدانەوەیەکی لاوەکی هەڵناگرێت،  بۆیە لێرەدا رایدەگەیەنین کە هەر لێدوان و شیکردنەوەیەکی  چەواشەکارانە و ئامانجدار کە لە دامودەزگای دیکەدا بڵاو کراوەتەوە، تەنیا بیروبۆچوونی خۆیانە و بەدەر لە ناوەرۆکی ئەم دیمانەیە لە سایتی ئاماژەپێکراودا، هیچ لێدوان و نووسینێک دەربڕی بیر و بۆچوونی بەرێز مەسروور بارزانی نییە.
نووسینگەی مەسروور بارزانی
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
١٩/٣/٢٠١٥

هەواڵی پەیوەندیدار