٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەوشی ئاوارەكانی شنگال باشە و ٧٠٠ خێزانیش گەڕاونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بگەیەننە ئەو شوێنانەی كە لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش وەرگیراونەتەوە، لە ئێستایشدا زۆربەی شوێنەكان پاك كراونەتەوە و سەرقاڵی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی دیكەن.

قایمقامی شارۆچكەی شنگال (مەیسەر حەجی ساڵح) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "رەوشی ئاوارەكانی چیای شنگال زۆر باشە و هەموو پێداویستییەكیان بۆ دابین كراوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانییش بەردەوام هاوكارییان دەكات و لە هیچیان كەم نییە، هەروەها دوو تیمی تەندروستییش بە بەردەوامی چاودێریی ئاوارەكان دەكەن".

(مەیسەر حەجی) گوتیشی، زۆرێكی دەستگا حكوومییەكان بە بەردەوامی دەوامی خۆیان دەكەن و لە ئێستادا هەموو ناوچە ئازادكراوەكان پاك كراونەتەوە و كاریش دەكەن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی دیكە بۆ ئەو ناوچانە دابین بكەن، بەڵام كێشەیەك هەیە ئەویش ئەوەیە كە كارەبا و ئاوی شنگال لە تەلەعفەرەوە دێت و ئەو ناوچەیەیش ئێستا لە ژێر دەستەڵاتی داعشدایە.
قایمقامی شارۆچكەی شنگال راشیگەیاند: "تاوەكو ئێستا نزیكەی ٧٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە، ئەمەش بە هۆی ئەوەی زۆرینەی ئاوارەكان منداڵەكانیان لە هەرێمی كوردستان دەخوێنن، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت دوای تەواوبوونی خوێندنی ئەمساڵ خەڵكێكی زۆر بگەڕێنەوە شنگال".


قایمقامی شارۆچكەی شنگال زیاتر گوتی: "تاوەكو ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریی شنگالییەكان دەكات و بەغدا هاوكارییەكی زۆر كەمی كردوون، ئەمەیش لە كاتێكدایە شنگال لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای مووسڵە".


بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار