٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دارایی: هێشتا پشکەکەی بوودجەی هەرێم نەگەییشتووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەو بڕەپارەیەی كە لە توركیاوە بڕیارە بگاتە هەرێمی كوردستان، تا ئێستا نەگەییشتووە و چەند رێكارێكی كەم ماون لەلایەن ئەو وەڵاتە تەواو دەكرێن و، دواتر پارەكە دەگاتە هەرێم.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان (هیڤا حاجی میرخان) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەگەڵ وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێم لەبارەی هاتنی ئەو بڕەپارەیەی كە بڕیارە لەلایەن وڵاتی توركیاوە بگات، قسەم كردووە و هێشتا نەگەییشتووە، لەلایەن توركیایشەوە چەند رێكارێكی كەم ماون تەواو دەكرێن و دواتر پارەكە دەنێرن بۆ هەرێم".

(هیڤا) گوتیشی :"لەلایەن وەزیری داراییەوە ئەوە ڕاگەیەنراوە كە هەر پارەیەك بگاتە دەست وەزارەتی دارایی، سەرەتا بۆ مووچەی فەرمانبەران دابین دەكرێت".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار